چوار پۆلیس له‌سه‌ر كوشتنی ره‌ش پێستێكه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كار لابران
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكی ئه‌مریكاوه پیاوێكی ره‌شپێست ده‌ستگیركرا و پۆلیسه‌كان پیاوه‌كه‌یان كوشت، به‌رپرسانی ولایه‌تی مینسۆتا چوار له‌و كارمه‌ندانه‌ی پۆلیسیان له‌سه‌ر كاره‌كانیان دورخسته‌وه و ناردنیه ماڵه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه 26ی ئایاری 2020، له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له‌شاری مه‌نیئاپۆلس-ی ولایه‌تی مینسۆتای ئه‌مریكا، پیاوێكی ره‌شپێست ده‌ستگیركران، پۆلیسه‌كان پیاوه‌كه‌یان خسته‌سه‌ر سك بۆ كه‌له‌پچه‌كردن و یه‌كێك له پۆلیسه‌كانیش ئه‌ژنۆی قاچی چه‌پی خسته سه‌ر ملی پیاوه ره‌شپێسته‌كه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پیاوه‌كه هه‌رچه‌نده هاواری كرد كه هه‌ناسه‌ی بۆ نادرێت و هه‌موو گیانی ئازار ده‌دات، به‌ڵام پۆلیسه‌كه گوێی لێ نه‌گرت تا پیاوه‌كه گیانی ده‌رچوو.
بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه تێكڕای رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ولایه‌ته‌كه‌ی هێنایه ده‌نگ و به‌دوایدا خۆپیشاندانێكی هێمنانه له ژێر دروشمی "ژیانی ره‌شپێسته‌كانیش گرنگه" له‌و شوێنه‌دا ده‌ستیپێكرد.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیش، پۆلیسی ولایه‌تی مینسۆتا رایگه‌یاند كه چوار كارمه‌ندی خۆی له‌سه‌ر كار لابردوه و رایگه‌یاندوه كه ئێستا ئه‌و چوار كه‌سه بوونه‌ته فه‌رمانبه‌ری رابردوو و په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه نه‌ماوه.
AM:10:54:27/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت