دهۆك.. گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئازادكردنی به‌ده‌ل به‌رواری سازكرا و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران


وێستگه‌ نیوز

بەمەبەستی پشتگیریكردن و داوای ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری كە لە خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوو دەستگیركرا، گردبوونەوەیەك لە پارێزگای دهۆک ئەنجامدرا، هێزە ئەمنییەکانیش ژمارەیەکیان لە بەشداربووی گردبوونەوەکە دەستگیر کرد.

ئەمرۆ گردبوونەوەیەكی هێمنانە بۆ داوای ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری ئەنجامدرا بەڵام هێزە ئەمنییه‌كان رێگریان لێكردن و ژمارەیەكیانی لێ دەستگیركردن".

هەفتەی رابردوو بەمەبەستی پشتگیریكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران بەگشتی و پێدانی مووچەكانیان ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر لە دهۆك گردبوونەوە ، وێرای دەستگیركردنی چەند رۆژنامەنوسێك و مامۆستا و چەند فەرمانبەرێك هێشتا ژمارەیەكیان ئازاد نەكراون".

لەخۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوو كە بۆ داوای رەوای مافی مووچەخۆران لەدهۆك بەرێوەچوو، پارێزگاری دهۆك و بەرێوەبەری پۆلیسی شارەكە پەنجەی تۆمەتیان بۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاراستە كرد.


PM:04:37:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت