تره‌مپ: پێویستمان به‌ نوێژی زیاتره‌

‌دۆناڵد ترەمپ

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی ئەمریکا باسی لە پێویستی کردنەوەی کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن کرد و رایگەیاند، ئەمریکا پێویستی بە نوێژی زیاترە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، پێویستە کەنیسە و مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن بە زووترین کات بکرێنەوە لەبەرئەوەی ئەو خزمەتەی کە ئەم شوێنانە پێشکەشیدەکەن خزمەتێکی سەرەکییە بۆ هاوڵاتیان.

هاوکات، ترەمپ هۆشداریدا بە پارێزگاری ویلایەتەکانی ئەمریکا بەوەی هەرکەسێک کردنەوەی ئەو شوێنانە و دەستکردنەوە بە ئەرکەکانی پەرستن و نوێژکردن رەتبکاتەوە، ئەوا دەسەڵاتی کەمدەکرێتەوە.

وتیشی: "لە ئێستادا لە ئەمریکا پێویستمان بە زیادکردنی نوێژە، نەک کەمکردنەوەی".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ماوەی چەند مانگێکە نوێژکردن لە شوێنەکانی پەرستن وکەنیسە و مزگەوتەکان لە ئەمریکا قەدەغەکراوە.

هــ. ر

 


AM:09:21:23/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت