نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ئهمڕۆ شهممه 23ی ئایاری 2020، نرخی نهوتی خاو و برێنت له بازاڕهكانی جیهان بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهیان پێوهكرا.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 35 دۆلار و 21 سەنته.
هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 33 دۆلار و 41 سەنت دەفرۆشرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورییەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 12٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
هاوکات لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
هــ. ر
AM:08:35:23/05/2020
ئهم بابهته 3056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت