به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه پاكستانییه‌كه
وێستگه نیوزـ
فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری پاكستانی له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كراتشی كه‌وته خواره‌وه و به‌پێی دوایین ئامار 32 له سه‌رنشینه‌كانی رزگاریان بووه.
راگه‌یاندنه‌كانی پاكستان بڵاویانكرده‌وه فرۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی پاكستانی PIA ئێرباس 320 له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كراتشی ئه‌مرۆ هه‌ینی كه‌وته خواره‌وه کە 107 کەسی تێدا بووە، بەپێی دوایین زانیاریش تەرمی 41 کەس دەرهێنراوەتەوە و میدیا ناوخۆییەکانی پاکستانیش دەڵێن کە 32 سەرنشین رزگاریان بووه.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوبۆته‌وه، ئاگرێكی زۆر‌و دوكه‌ڵ له‌گه‌ره‌كه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه پێ ده‌چێت بێ له‌قوربانیانی ناو فرۆكه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌نیشته‌جێ بووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدابێت یاخود برینداربووبێتن.
سایتی The News International پاكستانی له‌زاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فرۆكه‌وانی پاكستانییه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه فرۆكه كه له شاری لاهوره‌وه به‌ره‌و كراتشی رۆشتووه‌و له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره كه‌وتۆته خواره‌وه.
PM:11:51:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 13540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت