له‌ عیراق حه‌وت كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 87 حاڵەتی نوێ و مردنی 7 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایاری 2020، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیاندراوێکدا تووشبوونی 87 حاڵەتی نوێ و مردنی 7 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و چاکبوونەوەی 49 کەسی دیکەی لە ڤایرۆسەکە راگەیاند.

بەمەش تێکڕای ژمارەی تووشبووان لە سەرتاسەری عیراق گەیشتە سێ هه‌زار و 964 تووشبوو و دوو هه‌زار و 532 کەس لەو ژمارە چاکبوونەتەوە و 147 کەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PM:06:49:22/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت