وێستگه نیوز-
فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری پاكستانی له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كراتشی كه‌وته خواره‌وه.
راگه‌یاندنه‌كانی ووڵاتی پاكستان بڵاویانكرده‌وه فرۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی پاكستانی PIA له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كراتشی ئه‌مرۆ هه‌ینی كه‌وته خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی قوربانییه‌كان بكه‌ن.
تەواوی سەرنشینانی فرۆکەکە کە ژمارەیان 99 کەس بوە لەگەڵ ستافی فڕۆکەکە کە هەست کەس بون گیانیانلەدەستداوە
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوبۆته‌وه، ئاگرێكی زۆر‌و دوكه‌ڵ له‌گه‌ره‌كه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه پێ ده‌چێت بێ له‌قوربانیانی ناو فرۆكه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌نیشته‌جێ بووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدابێت یاخود برینداربووبێتن.
سایتی The News International پاكستانی له‌زاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فرۆكه‌وانی پاكستانییه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه فرۆكه كه له شاری لاهوره‌وه به‌ره‌و كراتشی رۆشتووه‌و له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌و شاره كه‌وتۆته خواره‌وه.
فرۆكه‌كه له‌جۆری ئێرباس 320 و دوكه‌ڵ و ئاگرێكی زۆری له‌دوای خۆی جێهێشتووه.
PM:01:45:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 6656
جار خوێنراوه‌ته‌وه