ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانە دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ هه‌ینی مووچەی خانەنشینی‌ سەربازی‌ و شارستانی‌ دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابوری‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئایاری 2020، مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی خانەنشینی‌ سەربازی‌ و رۆژانی‌ هەینی‌ 22ی‌ ئایار و شەممە 23ی‌ ئایار، مووچەی خانەنشینی‌ شارستانی‌ دابەشدەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، وەزارەتی دارایی مووچەی چەند وەزارەتێکی دابەشکرد و راشیگەیاند، بەپێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستدایە، مووچە دابەشدەکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە نوسراوی فەرمی و بەهۆی رادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بە بەغدا، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق راگرت (بلۆک) کرد، رێگە بە هەرێم نادرێت ئەو پارەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بەکاربهێنێت و بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

بەهۆی رادەستنەکردنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێم بە بەغدا کە لە کۆتایی ساڵی رابڕدوودا لەسەری رێککەوتبوون، حکومەتی عیراق ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی راگرتووە، لە چەند رۆژی رابڕدووشدا دوو شاندی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە سەردانی بەغدای کرد و بە بێ هیچ رێککەوتنێک گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

هــ. ر

 


AM:08:42:21/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو