كازمی: خه‌زێنه‌یه‌كی نیمچه به‌تاڵم بۆ ماوه‌ته‌وه و ئاسته‌نگی زۆرم له به‌رده‌مه
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیرانی عیراق لە یەکەم وتاری ڕۆژنامەنوسیدا لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی رایگه‌یاند " بەهۆی گەندەڵییەوە خەزێنەیەکی نیچمە خاڵی بۆ ماوەتەوە".
کازمی لە وتارێکدا كه بۆ ڕۆژنامەی "زەمان"ی نوسیوه، ده‌ڵێت كه ڕوبەڕوی بەڵێنی دژبەیەکی کوتلە سیاسییه‌کان بۆ تەواوکردنی حکومەت و کەسانی گوێپێنەدەر بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکە بوەتەوە و بەهۆی گەندەڵیشەوە خەزێنەیەکی نیچمە خاڵی بۆ ماوەتەوە.
كازمی رایگه‌یاندوه كه پابه‌نده بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە نزیکترین کاتدا و ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش پاک و شەفاف بێت، جختیشی كردوه‌ته‌وه كه هیچ فەرمانێکی دەرنەکردوە و دەریشیناکات بۆ تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و ئەوەی ئەو کارە بکات دەدرێتە دادگا.
کازمی لە وتارەکەیدا نوسیویه‌تی "دابەزینی مەترسیداری داهاتی وڵات حکومەتی ناچارکردووە بە سەرجەم ئاڕاستەکاندا کار بکات بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بەپەلە بۆ پێدانی موچە".
داواشی کردووە هەمووان هاوکاری بکەن لە چارەسەرکردن و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و قەیرانی کۆرۆنا و دەڵێت، "لەئێستادا دوچاری ئاڵنگاری زۆر بومەتەوە بۆیە دەبێت هەمووان هاوکارم بن".
AM:09:54:19/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 5100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت