ناوه‌ندی گه‌ردونناسیی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاری كرد
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی گه‌ردونناسی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیی كرد رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی ئایار له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا بكرێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
محه‌مه‌د عه‌وده، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی گه‌ردونناسی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌وپێیه‌ی رۆژی هه‌ینی 24ی نیسان یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بووه، كه‌واته رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 22ی ئایار ده‌كاته 29ی مانگی ره‌مه‌زان له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئاوابوونی مانگ له‌پێش خۆر و به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه له یه‌ك كاتدا هه‌م مانگ هه‌ڵدێت و خۆریش ئاوا ده‌بێت، بینینی مانگ له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا ئه‌سته‌مه.
وتیشی: بۆیه وڵاتان رۆژی 23ی ئایار درێژه به مانگی ره‌مه‌زان ده‌ده‌ن و 30یه‌م رۆژی ئه‌و مانگه‌ش ته‌واو ده‌كه‌ن، له‌دوای ئه‌وه‌ش 24ی ئایار كه ده‌كاته رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌كرێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
PM:10:11:18/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 6064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت