روحانی بانگهێشتی بهرههم ساڵح بۆ سهردانێكی فهرمی دهكات
بەرهەم ساڵح و حەسەن روحانی
وێستگه نیوزـ
سەرۆك كۆماری عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە هاوتا ئێرانییهكهی پێگەیشت و وێڕای تاوتوێكردنی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، روحانی به فهرمی بانگهێشتی بهرههم ساڵحی كرد سەردانی ئێران بكات.
ئەمڕۆ 18ی ئایاری 2020، د.بەرهەم ساڵح، سهرۆك كۆماری عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێرانهوه پێگەیشت و روحانی پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومهتی كرد، لەلای خۆیەوە بەرهەم ساڵحیش سوپاسی سەرۆكی ئێرانی كرد، بۆ ئەو هەنگاوە كە دەبێتە هۆی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە نێوان هەردوو وڵات، هاوكات هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئێران خواست.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا حەسەن روحانی بهفهرمی بانگهێشتی بەرهەم ساڵحی كرد سەردانی ئێران بكات، سەرۆك كۆماریش بەڵێنی دا كە لە كاتێكی گونجاودا سەردانی ئێران بكات.
لە بەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، باس لەبەهێزكردنی پەیوەندییەكان و بەرەوپێشبردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبەش كرا لە نێوان عیراق و ئێران، بەجۆرێك كەخزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست بكات، هەروەها ئاماژەكرا بە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عیراق وەك گرنگییەك لەناوچەكەو جیهاندا، چونكە سەقامگیری عیراق ئاسایش و سەلامەتی گەلانی ناوچەكە و جیهان بەهێز دەكات.
لە تەوەرێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، هەردوو سەرۆك ئاماژەیان دا بەگرنگی هەماهەنگی زیاتر بۆ روبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنا، بۆ ئەو مەبەستەش جەختكرایەوە لە كاری هاوبەش بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی پەتاكە، لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات و مرۆڤایەتی بەگشتی.
لە كۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باس لە دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە كراو هەردوو سەرۆك دووپاتیانكردەوە لەسەر پێویستی هاریكاری هاوبەش بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و هێنانەدی ئارامی و ئاسایش بۆ گشت گەلانی ناوچەكە.
PM:09:02:18/05/2020
ئهم بابهته 2928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت