نرخی نهوت گهیشته سهروو 35 دۆلار
وێستگه نیوزـ
بەهۆی کەمبونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و زیادبونی خواست لەسەری، ئێوارهی ئهمڕۆ نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه 18ی ئایاری 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت کە پێوەرێکی جیهانییە و نەوتی عیراقیش لەو جۆرەیە، گەیشتە 35.48 دۆلار ئەوەش بەرزترین ئاستە لە 11ی ئازاری ڕابردوەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 33.07 دۆلار دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ متمانەی وەبەرهێنەران لەبارەی ئەوەی کەمبونەوەی بەرهەمهێنان و سوککردنی ڕێوشوێنەکان ببێتە هۆی گەڕانەوەی هاوسەنگی لەسەر خواست و خستنەڕوو لە بازاڕی نەوت و گەڕانەوەی بۆ دۆخی سروشتی.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ئنیرجی ئنتلیجنس، ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی ڕەنگە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەدرێژایی ئەمساڵ و تەنانەت تا بەهاری داهاتوو درێژبکەنەوە.
PM:08:16:18/05/2020
ئهم بابهته 4276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت