خامنه‌ئی ده‌ستی به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌رده‌كه‌ین


وێستگه‌ نیوزـ

رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئیران رایگه‌یاند كه‌ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مریكا له‌ عیراق و سوریا ده‌رده‌كه‌ن.

له‌ سیمینارێكی ڤیدیۆییدا كه‌ له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆی وڵاته‌كه‌ی سازیكرد، عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێران رایگه‌یاند "ره‌فتاره‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ و پشتیوانیكردن له‌ حكومه‌ته‌ ناوبانگ زڕاوه‌كان و بره‌ودان به‌ تیرۆر و پشتیوانیكردنی بێسنوری ئه‌و وڵاته‌ له‌ سته‌م، وایكردوه‌ له‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌م جیهانه‌دا، ئه‌مریكا قێزه‌ون بێت".

وتیشی، كۆماری ئیسلامیی ئێران ململانێیه‌كی مه‌زن له‌گه‌ڵ "به‌ره‌ی سته‌م و خۆبه‌لزانیی ئه‌مریكا ده‌كات".

خامنه‌ئی دڵنیایی ده‌رباره‌ی ده‌ركردنی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ دا و وتی "به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق و سوریا جێگه‌ی نابێته‌وه‌ و له‌و دوو وڵاته‌ ده‌رده‌كرێن".


PM:11:25:17/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو