ترهمپ كاتی ئامادهبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرا دهكات
دۆناڵد ترەمپ
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەکات، دەشڵێت، "ڤاکسینی کۆرۆنا هەبێت یان نا رێکارەکانی بەرگرتن لە ڤایرۆسەکە ئاساییدەکەینەوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسی رۆژانەی هەواڵی خۆیدا رایگەیاند، زانستکارانی وڵاتەکەی لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەکەن و ئەوەشی وەک پێشبڕکێی وڵاتان بۆ دروستکردنی یەکەم چەکی ئەتۆمی لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانی لێکدایەوە.
راشیگەیاند: وڵاتەکەی پێویستی بە ئاساییکردنەوەی رێکارەکانە و بۆ ئەوەش، ڤاکسین هەبێت یان نا، دەبێت چالاکییەکان دەستپێبکرێتەوە.
هەر لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا 14 ڤاکسین لەژێر تاقیکردنەوەدان و کاندیدن بۆ سەرکەوتن و رزگارکردنی مرۆڤایەتی.
شارەزایانی بواری ڤاکسین دەڵێن، هەموو جۆرە ڤاکسینێک 12 مانگ تا 18 مانگی پێویستە، بەڵام بانگەشەکەی ترەمپ خۆی لە دەوروبەری 10 مانگدا دەبینێتەوە.
هــ. ر
AM:11:00:16/05/2020
ئهم بابهته 3484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت