ئاراشتگایه‌ك ده‌بێته‌هۆی توشبونی 60 هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
حاكمی ولایه‌تی فلۆریدا ئاشكرایكرد كه هۆكاری سه‌ره‌كیی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ولایه‌ته‌كه‌ی، ئارایشتگایه‌كی خانمانه كه به‌هۆیه‌وه زیاترله 60 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
گافین نیوسۆم، حاكمی ولایه‌تی كالیفۆرنیا ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ئارایشتگایه‌كی خانمانه‌وه كه سه‌ردانێكی زۆری كراوه، زیاترله 60 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و دواتریش له‌و ژماره توشبوه دوو هه‌زار و 500یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی هه‌رچه‌نده بڕیاردراوه له ئه‌مریكا ئارایشتگاكان بكرێنه‌وه، به‌ڵام تا قۆناغی سێیه‌می ئه‌و پلانه‌ی بۆ بنبڕكردنی كۆرۆنا داڕێژراوه، كه له بنه‌ڕه‌تدا چوار قۆناغه، رێگه به كردنه‌وه‌ی ئارایشتگاكانی كالیفۆرنیا نادرێت .
له ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن و 314 هه‌زار و 319 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 82 هه‌زار و 340یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:10:10:13/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 5100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت