تویته‌ر كارمه‌نده‌كانی سه‌رپشك ده‌كات له‌ماوه‌ڵه‌وه كار بكه‌ن
وێستگه نیوزـ
تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كارمەندەكانی ئاگاداردەكاتەوە لەوەی كە دەتوانن بۆ هەمیشە لە ماڵەكانیانەوە كار بكەن ئەگەر خۆیان ئارەزویان لێ بێت.
دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كارمەندەكانی بۆ كاركردن نارده ماڵەوە، ئیدارەی تۆڕەكە كارمەندانی ئاگاداركردوەتەوە لەوەی كە دەتوانن بۆ هەمیشە لەماڵەوه كار بكەن، ئەویش ئەگەر خۆیان ئارەزوی دەكەن.
تویتەر ئەو به‌ش و پسپۆڕییانه‌ی دیاری نەكردوە كە دەتوان سود لەو بڕیارە ببینن، بەڵام جەختیکردوەتەوە كە تا ڕادەیەك كاركردن لە ماڵەوە لە چەند مانگی ڕابردودا سەركەوتوو بووە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تویتەر بەنیاز نییە زۆرینەی نوسینگەكانی تا مانگی 9 بكاتەوە و ڕێگە بە گەشتكردن نادات بۆ گەڕانەوەی كارمەندانی بۆ سەر كارەكانیان، سەرجەم چالاكیە ناوخۆییەكانیشی لە ساڵی 2020 هەڵوەشاندوەتەوە تا ساڵی 2021.
AM:09:00:13/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت