یه‌كه‌م ڤیدیۆ كه له یوتیوب بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، واته 23ی نیسانی 2005، یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕی یوتیوب بڵاوكرایه‌وه كه ماوه‌كه‌ی ته‌نها 18 چركه بوو.
سه‌ره‌تا یوتیوب وه‌ك ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ یه‌كتر ناسین دامه‌زرابوو، یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدیۆییش به‌ناوی "Me at the zoo " له‌لایه‌ن گه‌نجێكی ئه‌مریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌نگلادیشییه‌وه به‌ناوی جاود كه‌ریم خرایه ناوی و گه‌نجه‌كه له‌كاتی سه‌ردانی بۆ باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان داوای له هاوڕێیه‌كی كرد له به‌رده‌م چه‌ند فیلێكدا گرته‌یه‌كی بۆ تۆمار بكات.
له دوای گرته‌كه‌ی كه‌ریمه‌وه، یوتیوب به‌ره‌و فراوانبوون گه‌وره‌ترین تۆڕی هه‌ڵگرتنی گرته‌ی ڤیدیۆییه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای گوگڵ یوتیبوی به بڕی یه‌ك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار كڕی، 36 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری له‌پای ئه‌و گرته ڤیدیۆییه دا به گه‌نجه به‌نگلادیشییه‌كه.
PM:11:08:23/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 6744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت