ئه‌نجێلاكه‌ی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه فاتمه خویشوند، ناسراو به "ئه‌نجێلینا جولی" ئێران له‌ناو زینداندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌نجێلیانكه‌ی ئێران ته‌مه‌نی 21 ساڵه و جوانكارییه‌كی زۆری كردووه تا شێوه‌ی وه‌ك ئه‌نجێلینا جولی، خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكیی لێ بێت، هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە ئەو خانمە 50 نەشتەرگەریی جوانکاریی کردووە تا بگات بە ئاستی جولی.
په‌یام دۆفشان كه پارێزه‌ری ئه‌و خانمه ده‌ستگیركراوه‌ی زیندانه‌كانی تارانه، ئاشكرایكردووه كه دوای دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بووه، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سینا گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی ئێران ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو سییه‌كانی ئه‌و خانمه‌ی گرتووه‌ته‌وه و ده‌بێت له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه تا چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.
له كۆتایی ساڵی رابردوودا، به‌رپرسانی ئێران ئه‌نجێلینای وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد‌و به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاری "به‌دڕه‌وشتی و هاندانانی گه‌نجان بۆ ره‌فتاری خراپ"، خستیانه زیندانه‌وه.
PM:10:56:16/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 9564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت