چیان له قژی خۆیان كردووه؟!
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه زۆرێك له هاوڵاتیان ناتوانن كار و پێویستییه‌كانی ژیانیان به‌ده‌ست بخه‌ن. له ئێستادا كێشه‌ی درێژبوونی قژی پیاوان و ژنان بوه‌ته مایه‌ی بێزاریان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی داخرانی سه‌رتاشخانه و ساڵۆنه‌كانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆر كه‌س به ناچاری هه‌وڵی بڕین و كورتكردنه‌وه و ڕێككردنه‌وه‌ی قژی خۆیان ده‌ده‌ن یان كه‌سێكی نه‌شاره‌زا بۆیان ده‌كات.
هه‌رچه‌نده هه‌رگیز پێشتر ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه، به‌ڵام له ئێستادا ناچارن خۆیان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن.
دواجار وه‌ك ده‌وترێت "پێویستی دایكی داهێنانه‌كانه". كێشه‌كه له‌وه‌دایه پیشه‌ی سه‌رتاشی و قژ بڕین هه‌ربه‌وشێوه‌یه ئاسان نییه كه ده‌یبینین، به‌ڵكو پێویستی به‌ئه‌وپه‌ڕی كارامه‌یی و لێهاتوویی هه‌یه، بۆیه كاتێك خۆمان هه‌وڵی كورتكردنه‌وه و ڕێككردنه‌وه‌ی قژی خۆمان ده‌ده‌ین تووشی كێشه ده‌بین و قژمان به جۆرێك ده‌شێوێت كه خۆزگه به شێوازه درێژ و ناڕێكه‌كه‌ی پێشووتر بخوازین.
لێره‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سانه ببینه كه هه‌وڵی بڕینی قژی خۆیان داوه به‌ڵام له كۆتاییدا قژی خۆیان شێواندووه:
AM:09:38:11/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت