کاتژمێرێک لەمەبەور و هێزێکی سەربە یەکێتی لە یەکەی ۷٠ کە لیوای ۱۲۲ لەزینی وەرتێ جێگیرکرا و پەکەکەش رازیبووە بەوەی ئەو هێزە لەوی بێت لیوای ۷ کە هێزێکی تێکەڵە بڕوات و شوێنەکە چۆڵبکات
هێزەکەی یەکیتی بەبێ ئاگاداری وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای ۷ کە هێزی تێکەڵە بەچەکی قورسەوە چۆتە زینی وەرتێ و تا سبەی ئێوارەش هێزەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کە لیوای ۷ بوو تێکەڵ بوو لەیەکێتی و پارتی شوێنەکە جێدەهێڵن و رادەستی یەکەی ۷٠ی یەکێتی دەکرێت
ئەو هێزەی ئەمڕۆ چۆتە ئەوێ لەسەر داواکاری سەرکردایەتی یەکێتی بووە راستەوخۆش جێگیرکران و سبەی وەزارەتی پێشمەرگە فرمانی پاشەکشە بۆ لیوای ۷ دەردەکات و شوێنەکە جێدەهێڵن.
ەدوێنێوە پارتیو یەکێتی هێز بەرەو وەرتێ دەبەنو لەسەر چیای زین بەرامبەری یەکتر وەستاون، پەکەکە لەم جموجۆڵەی پارتی بەگومانو نیگەرانەو خەڵکی سنورەکەش لەهەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ دەترسن.
رۆژی 25 ی ئازار هێزێكی لیوای حهوتی وهزارهتی پێشمهرگه لهزهینی وهرتێ جێگیركران، ئهمهش بووه هۆكاری نیگهرانی پهكهكهو داوای دهستبهجێ كشانهوهی ئهو هێزهیان كرد.
پهكهكه بهگومان بوو لهوهی جێگیركردنی ئهو هێزه پلانێك بێت دژی پهكهكه.
ناحیەی وەرتێ کە خاڵی تەماسی هێزەکانی پارتیو پەکەکەو یەکێتییە، لەڕوی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە سەر بەقەزای رەواندزەو ناوچەیەکی شاخاوی دڵڕفێنی سەختەو دژوارە، چەند چیایەکی بەرز دەوری وەرتێی داوە. بەشێکی بەرچاو لەدانیشتوانی ناحیەی وەرتێ لەڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیو پارتیدان.
PM:09:02:09/04/2020
ئهم بابهته 5212
جار خوێنراوهتهوه