پۆلیسی راپەڕین قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاگاداری شۆفێرانی سنورەكەی دەكاتەوە سبەینێ لەكاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ كاتژمێر ٦ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەهەموو شێوەیەك هاتووچۆ قەدەغەیە جگە لە ئۆتۆمبیلەكانی فریاگوزاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا شۆفێرانی سنورەكەیان ئاگادار دەكەنەوە بەئەوانەشی مۆڵەتی ڕێگەپێدانیان هەیە سبەینێ 10ی نیسانی 2020 لەكاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ كاتژمێر ٦ی ئێوارە بەهەموو شێوەیەك هاتووچۆ قەدەغەیە جگە لە ئۆتۆمبیلەكانی فریاگوزاری، هەر كەسێك پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و شۆفێرەكەشی دەستبەسەر دەكرێ.

سەبارەت بەهۆكاری ئەو بڕیارە، ناوبراو روونیكردەوە، پێشتر وەزیری ناوخۆ بۆ قەدەغەی هاتووچۆ پارێزگار و یەكە سەربەخۆكانی سەرپشكرد كە دەتوانن هەر كات پێویستی كرد بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بدەن، بۆیە ئەو بڕیارەی ئەوانیش لەسەر داوای ئیدارەی ناوچەكەیە.


PM:09:01:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 7372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو