ئێران پێشوازی له ڕێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ كاندیدكردنی كازمی
وێستگه نیوز- ئاژانسه‌كان
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند ئێران پێشوازی رێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر ڕاسپاردنی مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.
عه‌باس موسه‌وی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، ئاشكرای كرد كه ئێران هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق و هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بۆ كاندید كردنی مسته‌فا كازمی به دروست ده‌زانێت.
ئه‌مرۆ عه‌دنان زه‌رفی كشانه‌وه‌ی خۆی بۆ رشاگه‌یاند و دواتر سه‌رۆك كۆماری عێراق مسته‌فا كازمی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به مسته‌فا كازمی كردووه‌و پشگیری خۆی و پارتی دیموكراتی كوردستانی پێڕاگه‌یاندووه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا پشگیری خۆی و یه‌كێتی پێ ڕاگه‌یاندووه.
PM:08:41:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت