پزیشكێك چاكبوونەوەی لەكۆرۆنا راگەیاند

‌د.لەرین ساڵح

وێستگە نیوز-
د.لەرین ساڵح پزیشكی خولاو لەشاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەتەواوی لەنەخۆشی كۆرۆنا چاكبۆتەوە و دەست بەكارەكانی دەكاتەوە.

د.لەرین ساڵح لەفەیسبووكی خۆی نوسیویەتی "دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و تەواو كردنی ماوەی زانستی بڕیاردراو، سوپاس بۆ خوا من لە كۆرۆنا چاكبوومەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لە دوای یەكم بۆ كرا نێگەتیڤ بوون".

هەروەها وتویەتی "سوپاسی هەموو ئەوانە ئەكەم كە لە خەمی مندا بوون، من ئێستا باری تەندروستیم باشە و دەگەڕێمەوە سەر كارەكەم بۆ خزمەتی هاوڵاتیان، زۆریش خۆشحاڵم بەوەی كەس لە منەوە تووشی كۆرۆنا نەبوو".


PM:08:31:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت