گۆران نێت ئۆفەرێكی نوێ بۆ بەشداربووانی رادەگەیەنێت

‌لۆگۆی(گۆران نێت 4G)

وێستگە نیوز-

كۆمپانیای (گۆران نێت 4G) رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رووبەڕووی جیهان و كوردستان بۆتەوە، ئۆفەرێكی تایبەت پێشكەشی بەشداربووانی دەكات لەڕێگەیەوە بەشداربووانی گۆران نێت 4G دەتوانن سوودمەندبن لەئینتەرنێتی بێبەرامبەر لەكاتژمێر 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمپانیای SEVEN NET (گۆران نێت 4G) كە وێنەی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، لەدۆخە ناهەموارەدا كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دنیا و لەنێویاندا كوردستان بەقەیرانێكی گەورەدا تێدەپەڕێت و بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاوڵاتیان و بەشداربووان، كۆمپانیاكەیان لەسەر فەرمانی فاروق مەلا مستەفا، ئۆفەرێكی تایبەت پێشكەشی بەشداربووانی دەكات لەڕێگەیەوە بەشداربووانی گۆران نێت 4G دەتوانن سوودمەندبن لەئینتەرنێتی بێبەرامبەر لەكاتژمێر 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ.


لەڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە "ئەم ئۆفەرە بۆ هەموو بەشداربوانە چ ئەوانەی هێڵەكانیان كارایە و پلانی كارایان هەیە، یان ئەوانەی هیچ پلانێكیان نییە، دەتوانن رۆژنە ئینتەرنێت بێبەرامبەر بەدڵی خۆیان بەكاربێنن لەكاتژمێر 6ی بەیانی تا 12 نیوەڕۆ".


PM:07:18:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 5344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو