فرسهت سۆفی: قهدهغه هاتوچۆ له ههولێر درێژ دهكرێتهوه
وێستگه نیوزـ
بۆ پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان و کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژ دەکاتەوە ههر ئهمرۆش له ههولێر توشبویهكی كۆرۆنا چاكبوهوه.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە كهناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزیری ناوخۆی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان دیراسەی پلانێکی نوێ دەکات بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتوچۆ و ئەمڕۆ یان سبەی وردەکاریی و وادەی درێژکردنەوەکە ئاشکرادەکرێت.
راشیگهیاند: جارێکی دیکە قەدەغەی ھاتوچۆ درێژدەکرێتەوە بەڵام جارێ کاتی درێژکردنەوهكه دیاری نەکراوە.
هاوکات، محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەکو وەزارەتی تەندروستیی داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە تا 15ی ئەم مانگە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکرێتەوە، رونیشیکردەوە، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردەدات و تاوەکو ئێستا دیارنییە ئەو پێشنیازە قبوڵ دەکرێت یاخود نا.
لهلایهكی دیكهوه بژار موسی علی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، "توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووەتەوە".
راشیگەیاند"پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە، بەوەش کۆی گشتی چابووەکان لە هەولێر گەیشتە 29 کەس".
تائێستا 311 کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 135 کەسیان چاکبونەتەوە.
PM:07:06:09/04/2020
ئهم بابهته 4116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت