بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا دەزگای مرۆیی مام هاوكاری پێشكەشی تەندروستی سلێمانی دەكات


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەزگای مرۆیی مام بەهاوكاری زانكۆی سلێمانی چەند پێداویستییەكی پزیشكییان بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشی تەندروستی كردووە.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، دەزگای تەندروستی مام بەهاوكاری زانكۆی سلێمانی، ئەمڕۆ سێ هەزار ماددەی VTM و ئامێرێكی (سەنتەر ڤیوج)یان پێشكەشی تەندروستی سلێمانی كردووە بەمەبەستی باشتر رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تائێستا دەزگای مرۆیی مام توانیویانە بەشێوەیەكی باش هاوكاری تەندروستی سلێمانی بكەن.

جێی ئاماژەیە دوێنێش دەزگای تەندروستی مام پێنج هەزار تیوبیان پێشكەشی تەندروستی سلێمانی كرد بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


PM:07:01:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو