ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی دارایی كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد


وێستگه‌ نیوزـ

ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی و ئابوری چواره‌م كۆبونه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین خۆی ساز كرد و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، یه‌كێك له‌وانه‌ كاراكردنی سندوقی خانه‌نشینیی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی ئه‌ژمێرَێكی تایبه‌ته‌ به‌و سندوقه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی نیسانی 2020، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە شێوەی ئۆنلاین کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا لەبارەی راسپاردەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاریدا لەسەر:

1- کاراکردنی سندوقی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستاندا و کردنەوەی ئەژمێرەیەکی تایبەتی بانکی بۆ ئەو سندوقە.

2- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی راسپێردرا لەسەر ئامادەکردنی پەیکەری نوێی بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، کە دەبێتە تاکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینان لە هەرێمدا، بەشێوەیەک گشت خانەنشینانی (شارستانی، سەربازی، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، یەکە رێکنەخراوەکانی هێزەکانی پێشمەرگە) لەخۆدەگرێت.

3- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری راسپارد بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشمەرگە، بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بگرنە بەر بەمەبەستی یەکخستن و رێکخستنی یەکەکانی ژمێریاری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

4- بڕیاردرا لەسەر پەیڕەوکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کردنەوەی ئەژمێرەیەکی کەسی بۆ سەرجەم موچەخۆران.

5- ئامادەکردنی رێکارە یاسایی و کارگێرییەکان، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانیەکان.

6- بڕیاردرا لەسەر هەماهەنگی تەواو لەنێوان لیژنەی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە پێناو جێبەجێکردنی خێرای یاساکەدا.


PM:05:58:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو