لاهور شێخ جه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ئه‌نجامدا


وێستگه‌ نیوزـ

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کازمی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هیوای خواست تا بەزوترین کات حکومەتی نوێی نیشتیمانی لەعیراق پێکبهێنێت.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی نیتشمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ پێنچشەممە 9ی نیسانی 2020، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامدا و پێشوازیی لە ڕاسپاردنی مستەفا کازمی کرد بۆپێکهێنانی کابینەی نوێ لەعیراقی فیدراڵ دا بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆدەنگی وپشتیوانی هێز ولایەنە سیاسییەکانی عیراقی بەدەستهێناوە.

لاهور شێخ جەنگی هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمی خواست تا بەزوترین کات حکومەتی نوێی نیشتیمانی لەعیراق پێکبهێنێت بەتایبەتی دوای ئەوەی عیراق بەکۆمەڵێک تەنگەژەی سیاسی ونائارامیدا تێپەڕیوە.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی، لەو پەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لەسەقامگیری سیاسی وداخوازی ومافە دەستورییەکانی گەلانی عیراق کردەوە.


PM:05:14:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت