وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم: لە 24 کاژمێری رابردوودا دوو كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه له 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ نزیكه‌ی هه‌زار و 300 كه‌س كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه دوو كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه، كه دوو توشبووه‌كه یه‌كێكان ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 38 ساڵه له هه‌ولێر و ئه‌وی دیكه‌ش له كوڕێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵه له هه‌ڵه‌بجه كه هه‌ردووكیان به‌ركه‌وتووی توشبوانی پێشوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان:
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٥)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٨١٩) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٣٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٥٤) لە هەولێر، (٤٦) لە سلێمانی، (٦٤٦) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٥٢٨٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٥٦) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٢٩٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (١٠٤٧) هەولێر، (١٤٨) سلێمانی، (١٠٠) دهۆك.
دەرەنجام (٢) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٨) ساڵ وە دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.
• پارێزگای هەلەبجە (١) پۆزەتیڤ، کوڕێکی تەمەن (٢٠) ساڵ وە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣١١) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٢٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی نیسانی٢٠٢٠
PM:04:46:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 6768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت