سه‌دان كه‌سی دیكه له ئیسپانیا به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 638 توشبووی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زارانی دیكه‌ش توشی ڤایرۆرسیه‌كه بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسپانیا ئاشكرایكرد كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 638 توشبووی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش ژماره‌ی مردووان له‌و وڵاته بۆ 15 هه‌زار و 238 كه‌س زیادی كرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئیسپانیا راشیگه‌یاندووه كه هه‌ر له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، پێنج هه‌زار و 759 كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
به‌پێی دوایین ئاماریش ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا له ئیسپانیا زیادیكردووه بۆ 152 هه‌زار و 446 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 48 هه‌زار توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
PM:03:20:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت