وته‌بێژی حكومه‌ت له باره‌ی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وه‌زیره‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه كه حكومه‌ت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020ی بۆ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كڕیبێت و ده‌ڵێت: "ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی نیسانی 2020، بڵاویكردووه‌ته‌وه، د. جوتیارعادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلارێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەم کڕیوە.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت: "ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە، لەم كاتە ھەستیارەدا پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران لە كارە پێشینەكانی حكومەتە".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه: ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاوڵاتیان تەرخانکردووە.
راشیگه‌یاندووه: "داوا لە داواکاری گشتی دەکەین رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات".
هــ. ر
PM:02:32:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت