کەسایەتییەکی سلێمانی بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا
کامەران سەید مەجید
وێستگه نیوز ـ
كه‌سایه‌تییه‌كی شاری سلێمانی به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا گیانی له ده‌ستدا.
عه‌تا موفتی، كه‌سی نزیكی كۆچكردوو به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کامەران سەید مەجید، له دایكبووی ساڵی 1959ی شاری سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و برای دلێری سه‌ید مه‌جید، بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە نەخۆشخانەی "رۆیاڵ برۆمتۆن" لە لەندەن، گیانی له ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "رەوانشاد لە رۆژی ۲٠۲٠/۳/۲٠ بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش هەوڵێکی زۆر لەلایەن پزیشکەکانەوە، بۆ چارەسەی ئەم نەخۆشییە کووشندەیەی ئێستاکە دنیای گرتوه‌تەوە، بەداخەوە کۆچیی دوایی کرد.
عه‌تا موفتی، ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "رەوانشاد هاووسەر و هاوژینی خاتوو ئەڵوەن عومەر و باوکی خاتوو ئاران و کاک ئارێز و برای کاک دلێری سەید مەجید، رەوانشاد کاک کەمال، کاک ئەدهەم، کاک حەمەجەزا و کاک کاوە و خاتوو دڵەیە".
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی كامه‌ران سه‌ید مه‌جید، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "بە هۆی ئەم بارودۆخە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابەندبوون بە رێنمایی و یاساکانی پەیوەندیدار بەم نەخۆشییەوە لە بەریتانیا و بۆ پاراستنی گیانی هەمووان لەم ڤایرۆسە، بە داخەوە رایدەگەیه‌نین کە لە ئێستاکەدا رێوڕەسمی پرسە بۆ رەوانشاد بەڕێوەناچێت".
ئه‌مه دووه‌م كه‌سایه‌تی شاری سلێمانییه به‌هۆی كۆرۆنا له به‌ریتانیا گیان له ده‌ست ده‌دات، ئێواره‌ی سێشه‌ممه 7ی نیسانی 2020، ئەندازیاری تەلارسازی (شاد حامید فەرەج) بە هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری لەندەن/ بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.
شاد حامید، كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی كوردێكی نیشتەجێی بەریتانیابوو، یەكێك بوو لەناو ئەو 758 كەسەی بەهۆی كۆرۆناوه لە بەریتانیا گیانی له ده‌ستداوه.
PM:02:04:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 85068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت