گەرمیان.. تەقینەوەیەک دوو جوتیاری کوشت


وێستگەنیوز-
لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا لەناوچەی ئیسڵاحی سەر ناحیەی گوڵاڵە دوو جوتیار گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە وێستگە نیوزی راگەیاند: تەقینەوەی بۆمبێک دوو جوتیاری لەکاتی رنینی پاقلەدا کوشت و برینداریش هەیە.

سەرچاوەکە وتی: "هەردوو جوتیارەکە هاوڵاتی عەرەبن و تەرمەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کراوه‌ تا بدرێتەوە بەکەس و کاریان".

ماوەیەکە لەو سنورە چه‌كدارانی داعش چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دەدەن و هەر لەفڕاندنی هاوڵاتیان و ئازاردانیان بگرە تا کوشتنیشیان.

سەرکردایەتی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستان چەندین جار هۆشدارییان لەسەرهەڵدانەوەی داعش لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان داوە.

هاوكات دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 8ی نیسان، مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هۆشداری داو رایگه‌یاند، داعش خۆی رێكخستووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ چه‌كدارانی داعش دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناحیه‌ی كوڵه‌ جۆ هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون.



PM:12:16:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو