وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی سه‌ردانكه‌رانی پرسه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كارێزانی هه‌ولێر پێكهێناوه كه‌له سلێمانی و سیده‌كانه‌وه سه‌ردانی ئه‌و پرسه‌یان كردبوو، له‌كاتێكدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌بوه.
له گه‌ڕه‌كی كارێزانی شاری هه‌ولێر دوو پرسه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا دانرابوو، كه زۆرترین خه‌ڵك به‌شدارییان تیادا كرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌و شاره، كه هه‌موو ئه‌و تووشبوانه‌ش به‌هۆی ژنێكه‌وه بوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوو و ژماره‌یه‌كی زۆری تووشی كۆرۆنا كرد.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: ئه‌وانه‌ی كه پرسه‌یان دانابوو شتێكی ناته‌ندروست بوو له‌كاتێكدا كه پرسه‌دانان قه‌ده‌غه كرابوو به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه پرسه‌یان دانابوو بۆیه له رێگه‌ی داواكاری گشتی یه‌وه سزای یاسایی دانرا بۆ ئه‌وانه‌ی كه پرسه‌كه‌یان دانابوو.
قایمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "دوو پرسه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا دانرابوون كه خزمی یه‌كتریش بوون، فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ پێنج كه‌س له خاوه‌ن پرسه‌كان ده‌رچووه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه، ئێستا ئه‌وانه نه‌خۆشن به‌ڵام هه‌ركاتێك له نه‌خۆشیه‌كه چاره‌سه‌ركران ئه‌وا ده‌ستگیر ده‌كرێن به‌پێی بڕیاری دادگا، دوای ئه‌وه‌ی تیمه ته‌ندروستیه‌كان به‌هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی پێویستیان كرد بۆ ئه‌وانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌و پرسه‌یان كردووه توانراوه بگه‌نه چه‌ندین كه‌س كه سه‌ردانی ئه‌و پرسه‌یان كردووه و چه‌ند حاڵه‌تێكیش ئاشكرا بووه له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی كردنی ئه‌و ماڵه‌دا یاخود به‌شداریكردن له‌و پرسه‌یه‌دا بۆیه هه‌ر كه‌سێك كه به‌ركه‌وته‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه، ئه‌وا پشكنینی بۆ كراوه و سامپڵی لێ وه‌رگیراوه. ئێستا به‌ته‌واوه‌تی شارۆچكه‌ی سێبێری و خه‌لیفان كۆنتڕۆڵ كراوه، ئێستاش گه‌ڕه‌كی كارێزان كه‌ره‌نتین كراوه".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید دوپاتیشیكرده‌وه" زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی كه سه‌ردانی پرسه‌كه‌یان كردووه دۆزراونه‌ته‌وه، به‌دواداچوون و پشكنینه‌كانیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌شداربووه‌كانی ئه‌و پرسه‌یه و ئه‌وانه‌شی كه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تووشبووه‌كان هه‌بووه بدۆزرێنه‌وه".
روونیشیكرده‌وه: "وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و كه‌سانه چۆن له‌سلێمانی و سۆرانه‌وه گه‌یشتنونه‌ته پرسه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌كاتێكدا كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌بووه".
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید روونیكرده‌وه: "تا ئێستا نزیكه‌ی 70 كه‌س له‌ئه‌نجامی ئه‌و پرسه‌یه تووش بوون، ژماره‌ی كه‌ره‌نتینه‌كانیش رۆژانه له زیاد و كه‌می دان، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له هه‌ولێر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كواره‌ره‌نتین كراون، رۆژانه خه‌ڵكانێك له كه‌ره‌نتین ده‌رده‌چن دوای ته‌واو كردنی ماوه‌ی كواره‌نتین كردن كه 14 رۆژه".
قایمقامی هه‌ولێر ده‌شڵێت: "خه‌ڵك هه‌بووه له شاری سلێمانیه‌وه هاتووه بۆ پرسه‌كه و له سۆران و سیده‌كانیشه‌وه خه‌ڵك هاتوون، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پرسیاره، بۆیه وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئه‌و كه‌سانه چۆن گه‌یشتنونه‌ته ئه‌و پرسه‌یه له‌كاتێكدا كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌بووه؟ بۆیه ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون سزا ده‌درێن، له‌كاتێكدا نه‌ك هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكان به‌ڵكو هاتوچۆ كردن له‌ناوشاری هه‌ولێریش قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌و كاته دانانی پرسه‌ش هه‌ر قه‌ده‌غه بووه"
هه‌روه‌ك وتی: "له رێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه به‌پێی یاسای سزادانی عیراقی بڕیاری ده‌ستگیر كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پرسه‌كه ده‌رچووه، ئه‌وانه‌ش كه پێشێلی بڕیاری قه‌ده‌غه كردنی هاتوچۆ ده‌كه‌ن به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه‌ش سزا ده‌درێن، هه‌ركه‌سێك كه ئۆتۆمبێلی ده‌ربكات به 100 هه‌زار پێ بژاردنی بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر دوباره‌ی كرده‌وه بڕی پاره‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 300 هه‌زار دینار".
قایمقامی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ڵێت: "ئێمه له ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رۆژانه كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌دڵنیایشه‌وه پێش كۆتایی هاتنی واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆش كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و راو پێشنیاز و سه‌رنجی خۆمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ. له هه‌موو ژووره‌كانی ئۆپراسیۆن پێشنیازه‌كانیان وه‌رده‌گیرێن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دوای دیراسه كردن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا یاخود لیژنه‌ی وه‌زاریه‌وه، ئه‌وان بڕیاری لێده‌ده‌ن كه درێژ بكرێته‌وه یان نا به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی".
هــ. ر
AM:10:34:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت