عه‌دنان زورفی بڕیاری كۆتایی ده‌دات

‌عه‌دنان زورفی

وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی نیسانی 2020، عه‌دنان زورفی، له‌ وتارێكدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلا بکاتەوە.

به‌پێی میدیا عیراقییه‌كان، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە وتارێکدا عەدنان زورفی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلابکاتەوە و بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی سیاسی ئاگادار، زورفی بە نیازە دەستبەرداری راسپاردنەکەی بێت.

ئەمەش دوای رێککەوتنی کوتلە شیعەکانە لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی و کورد و سوننەش پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کاندیدە راگەیاندووە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ، سه‌رۆك كۆمار، کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.

پێشتریش هەرێمی  کوردستان بە فەرمی و لە رێی راگەیەندراوێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا کازمی دەربڕیبوو.

ململانێی كوتله‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر دیاری كردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌ ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران، وای كردووه‌ نه‌توانرێت كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێك بهێندرێت و حكومه‌ت كاروباره‌كانی خۆی بخاته‌وه‌ سه‌ر سكه‌ی خۆی.



AM:09:21:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت