لهماوهی ههفتهیهكدا پێنج هاوڵاتی كورد كه دوانیان ژنن خۆیان خنكاندووه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
لە ماوەی ههفتهی رابردوودا لانیکەم پێنچ هاوڵاتیی کورد کە دوانیان ژن و یەکێکیان مێر منداڵ بووە لە شارەکانی کوردستاندا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووهتهوه: رۆژی دووشەممە 6ی نیسانی 2020، ژنێکی لاوی دیواندەرەیی بەناوی شادی ئەسغەری، بە هۆی کێشەی كۆمهڵایەتییهوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ناوبراو تەمەنی 22 ساڵ و دایکی دوو منداڵ بوو.
لە لایەکی دیکەوە رۆژی یەکشەممە 5ی ئهیلول، ژنێکی خەڵکی دێهلوڕان بە ناوی مینا سداقەت، بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ مێردەکەیدا لە رێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی هێنا.
ئێوارەی هەمان رۆژ، لاوێکی 24 ساڵەی کرماشانی، پاش تێکهەڵچوون و دەمەقاڵە لەگەڵ باوکی، خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی هێنا. ناوبراو تەنیا کوڕی بنەماڵە بوو.
هەر لەو رۆژەدا، لاوێکی 17 ساڵەی دێولانی بە ناوی مەیسەم تەهماسبی، بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
هەروەها چەند رۆژی رابردوو، تەرمی لاوێکی خەڵکی گوندی شێروانە-ی کامێران بە ناوی قودرەت بەردەن، لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە کە خۆی هەڵواسیببوو. هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو روون نیە.
هــ. ر
AM:08:55:09/04/2020
ئهم بابهته 2340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت