وەزیرێک فشار دەکات: پارە بدەن بە کەمپینەکەی حکومەت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌یبه‌ت سوڵتان ده‌كات خۆی و په‌یمانگاكه‌ی به به‌خشینی به‌شێك له داهاتی خۆیان و په‌یمانگاكه‌یان هاوكاری دارایی كه‌مپینی "به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین"ی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.
د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی هێمن قاسم، راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌یبه‌ت سوڵتانی كردووه و داوای لێكردووه هیمه‌تێك بكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌شیَِك له داهاتی په‌یمانگاكه‌یان بۆ كه‌مپینه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ڵێت: "وه‌ك ئاگادارن به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه لێكه‌وته ئابووری و دارایی و ته‌ندرووستییه‌كانه‌وه به ره‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌شێك له هاونیشتمانییه‌كانمان رووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌ختی ئابووری و بژێوی بوونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی وتووه: "له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌مپینی (به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین)ی راگه‌یاندووه، به‌شێكی زۆری سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌نده نیشتمانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌خاوه‌ت و دڵ ئاوه‌ڵاییه‌كه‌یانه‌وه به‌شداری جوامێرانه‌یان له‌و كه‌مینه‌دا كردووه".
ئه‌وه‌شی باسكردووه: "هاوڕێكانم له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نیوه‌ی مووچه‌و ده‌رماڵه‌كانی دوو مانگی خۆیان به‌خشیه ئه‌و كه‌مپینه، بۆیه له ئێستاشدا بۆ ده‌وڵمه‌ندكردنی ئه‌و كه‌مپینه داواكارم له ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆتان و په‌یمانگاكه‌تان به‌شداربن به به‌خشینی به‌شێك له داهاتی خۆتان و په‌یمانگاكه‌تان، چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی جوامێرانه‌تانین".
كه‌مپینی (به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆناو داخستنی بازاڕه‌كانه‌وه تووشی زیان بوون و بژێوییان له‌سه‌ر كاری رۆژانه‌یه، تا ئێستا زیاتر له 18 ملیۆن دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه.
AM:12:20:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت