وێنه‌ی گه‌شته‌كانیان له كه‌ره‌نتیندا دووباره ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆوه گه‌شتیاران بێبه‌ش بوون له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و شوێن و جێگایانه‌ی كه له ڕابردوودا بۆی ده‌ڕۆیشتن و وێنه‌ی جوان و یادگاری سه‌رنجڕاكێشیان لێ تۆمارده‌كردن.
به‌وهۆیه‌وه ڕۆژنامه‌نوسێكی بواری گه‌شتیاری به‌ناوی (لیوداس دابكوس) كه خه‌ڵكی ووڵاتی لیتوانیایه چالێنجێكی نوێی ڕاگه‌یاندوه له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه كه تیایدا داوا له گه‌شتیاران ده‌كات كه به هه‌مان شێواز و جلوبه‌رگه‌وه ئه‌و وێنانه دووباره بكه‌نه‌وه كه ساڵانی ڕابردوو له كاتی گه‌شته‌كانیاندا چركاندوویانه، به‌ڵام ئه‌مجاره وێنه‌كان پێویسته له ماڵه‌وه بگیرێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و مانه‌وه له ماڵه‌وه، لێره‌وه كۆمه‌ڵێك له‌و وێنانه ببینن:
AM:12:07:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 12936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت