ئه‌مساڵ چه‌ند كه‌س له‌جیهاندا بێ‌ كارده‌بن؟

‌پێشبینی دەکەین سیستبوونی ئابووری کۆرۆنا ببێتە هۆی لەدەستدانی 6.7%ی کارەکان لە جیهاندا



وێستگه‌ نیوز-

له‌ 209 ووڵاتی‌ جیهاندا 195 ملیۆن كه‌سبه‌هۆی‌ سستبوونی‌ سیسته‌می‌ ئابوری‌ وڵاتان بێ‌ كارده‌بن.

 به‌هۆی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ په‌تای‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌، رێكخراوی‌ جیهانی‌ كار به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند قه‌یرانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا كاریگه‌ری‌ زۆری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌ و هۆتێله‌كان ئه‌مه‌ش واده‌كات 195 ملێۆن كه‌س بێ‌ كاربن.

رێکخراوی جیهانیی کار کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، شەوی رابردوو  رایگەیاند: "پێشبینی دەکەین سیستبوونی ئابووری بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە ببێتە هۆی لەدەستدانی 6.7%ی کارەکان لە جیهاندا، ئەمەش بەو واتایەیە نزیکەی 195 ملیۆن کەس لە جیهان لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا کارەکانیان لەدەستدەدەن".
 
رێکخراوی جیهانیی کار دەشڵێ: "پێشبینی دەکەین پێنج ملیۆن کارمەند لە وڵاتانی عەرەبی و 12 ملیۆن کارمەند لە کیشوەری ئەوروپا و 125 ملیۆن کارمەند لە کیشوەری ئاسیا و زەریای هێمن کارەکانیان لەدەستبدەن".
 
رێکخراوە جیهانییەکە ئاماژە بەوەش دەکات: "قەیرانی کۆرۆنا کاریگەریی زۆری دەبێ لەسەر کەرتی هۆتێل و مانەوە و پیشەسازی و بازرگانی و چالاکییە کارگیڕییەکان. کاریگەری لەسەر چوار لە پێنجی هێزی کار لە جیهان دەبێت کە دەگاتە 3 ملیار و 300 ملیۆن کرێکار".
 
رێکخراوی جیهانیی کار داوا دەکات وڵاتان و حکومەتەکان سیاسەتی گشتگیر پەیڕەوبکەن و لەسەر چەند بناغەیەک کاربکەن کە بریتین لە پاڵپشتیکردنی کۆمپانیاکان و کارەکان و داهات و هاندانی ئابووری و هەلی کار و پاراستنی کرێکاران لە شوێنی کار.
 


PM:02:32:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو