پێشبینی پانده‌می نوێ له سه‌ر نه‌خۆشیه‌کان کراوه
ده‌رهێنه‌ری فلیم : Manfrd van Eijk
وێستگه نیوز- بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
لەم ساتەوەختە قەیراناوییەدا، * فلیمیکی هۆله‌ندی جیگای سه‌رنجی خه‌لکی ڕاکێشاوه و پرسیاری زۆری هێناوه‌ته کایه‌وه، ئه‌ویش فلیمێکی کۆنی دۆکۆمێینتاری ** سالی ٢٠٠٣ یه. ڤایرۆسناسی به ناوبانگی هۆله‌ندی ئۆستهرهاوس،(٧١ساڵ)، له‌م فلیمه‌دا پێشبینی پانده‌می نوێی له سه‌ر نه‌خۆشیه‌کان و بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کردوه.
له‌به شێکی فلیمه‌که‌دا، ڤایرۆسناس و پسپۆری ئه‌نفلۆزا ئۆستهرهاوس ، له په‌یوه‌ند به ڤایرۆس و شه‌مشه‌مه‌کوێره ، توێژینه‌وه له له سه‌ر پیسایی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌وه ده‌کات ،ئه‌وه رون ده‌کاته‌وه که له پیسایی ئه‌م گیانله‌به‌ره‌دا ڤایرۆس به‌دی ده‌کرێت. به گوێره‌ی ئۆستهرهاوس ڤایرۆس له شه‌مشه‌مه‌کوێره‌وه بۆ ئاژه‌له‌کانی دیکه ، وه‌کو ئه‌سپ و به‌راز دهگێوزرێتهوه. هه‌ر له رێگای ئاژهلهیشهوه ڤایرۆسه‌کان بۆ مرۆڤ دهگێوزرێتهوه . ئه‌و ده‌لێت مرۆڤ هه‌ر له زه‌مانی کۆنه‌وه جۆریک ترسی که‌لتووری به‌رامبه‌ربه شه‌مشه‌مه‌کوێره‌دا هه‌بوه ، چونکه شه‌مشه‌مه‌کوێره هه‌لگری ڤایرۆسی جۆراوجۆرن. مرۆڤ خۆی لێ به‌دوور گرتوه ترسه‌که‌ش بێ سود نیه .
به گوێره‌ی ئۆستهرهاوس گفتوگویهکی زۆر و جیاواز هه‌یه که ئایا بۆچی شه‌مشه‌مه‌کوێره شوێنی خۆیان له پانتایی به‌ر فراوان ی گوێ زه‌وی ده‌گۆڕن، ئه‌و ئاماژه‌ی پێ ده‌کات و ده‌لێت شیوازی مامه‌له‌کردنی مرۆڤ له گه‌ل ژینگه، هۆکارێکه که شه‌مشه‌مه‌کوێره شوێنی خۆی بهجێبهلێت و روبکاته شوێنیکی تر. بۆ نمونه بڕین و سوتانی دارستان،. هه‌ره‌وه‌ها گۆرانی که‌شوهه‌وا، که بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان ڕێره‌وی کۆچکردنی خۆیان بگۆڕن . بۆ نمونه ئاژه‌له شیرده‌ره‌کانی ده‌ریا، وه‌کو نه‌هه‌نگ و دۆلڤین ، نزیک له یه‌ک ده‌بن و که هه‌رگیز جاران پێکه‌وه نه‌بون. له‌م نزیک بوونه‌وه‌یاندا ، پیده‌چێت ڤایرۆس له گیانلهبهریکهوه بۆ گیانله‌به‌رێکی تر بگوازرێته‌وه.
هه‌ر له به‌شیکی فلیمه‌که‌دا ئۆستهرهاوس ده‌لێت پرسیاره‌که ئه‌وه نیه که په‌تایه‌کی نوێ بلاو ده‌بێته‌وه ، به‌لکو پرسه‌که ئه‌وه‌یه که‌ی و چه‌ند مه‌ترسی داردهبێت . سه‌باره‌ت به وه‌ی که ئایا له کوێی گوێ زه‌وی سه‌ر هه‌لده‌دات ، ئه‌و ده‌ڵێت گه‌ر سه‌ری بلاوبونهوی په‌تای ئه‌نفلۆنزا بکه‌ین ، ئه‌وه له چینه‌وه ده‌ستی پێکردوه. به رای ئه‌و ئه‌مه‌ش دهگهڕیئتهوه بۆ زۆری دانیشتوانی چین له لایه‌ک و ئه‌و په‌یوه‌ندییه چره‌ی نێوان خه‌لکی چینی له گه‌ل ئاژه‌ڵدا که هه‌یه‌تی . ده‌لێت گه‌ر سه‌ری مارکتهکان له چین بکه‌ین، ده‌بین بالنده‌ی زۆری زیندوو به‌دی ده‌کرێت. ئه‌م بالنده جۆراوجۆرانه، هه‌لگری ڤایرۆسی ئهنڤلۆزای جیا جیان، هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا ، پێده‌چێت له تۆز و په‌ڕ و جیقنه، ڤایرۆسه‌کان بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، چونکه ڤایرۆس له جیقهندا به‌دی ده‌کرێت.
•ناوی فلیم: Doos van Pandora De
•ده‌رهێنه‌ری فلیم : Manfrd van Eijk
بیریڤان جه‌مال ئه‌م نوسینه‌ی ئاماده كردووه
PM:01:43:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت