شاجوان تاجه‌كه‌ی فڕێ‌دا و بووه‌وه به پزیشك
وێستگه نیوزـ
شاجوانی به‌ریتانیا بۆ ساڵی 2019، تاجی شاجوانیی لابرد و وه‌ك پزیشك گه‌ڕایه‌وه سه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆی و چووه سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بوشا موخیرجی، ته‌مه‌نی 24 ساڵه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی هندستانه و شاجوانی به‌ریتانیا بووه بۆ ساڵی 2019، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا و مردنی زیاتر له 5 هه‌زار و 300 كه‌س، بڕیاری دا تاجه‌كه‌ی دابنێت و بیسته‌ره پزیشكییه‌كانی بکاته‌وه و گوێ و وه‌ك پزیشك بچێته سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
شاجوان له هندستان له‌دایكبووه و به‌مدواییه وه‌ك باڵیۆزی خێرخوازی به نوێنه‌رایه‌تیی رێكخراوێك چووه‌ته‌وه هندستان تا كاری خێرخوازی بكات، به‌ڵام هاوڕێكانی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆستن له به‌ریتانیا نامه‌یان بۆ ناردووه و ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه له سه‌ختیی دۆخه‌كه و كاركردنیان له هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
شاجوان كه ئه‌مه‌ی لێ بیستوون بڕیاریداوه بگه‌ڕێته‌وه به‌ریتانیا و تاجه‌كه‌ی دابنێت و بیسته‌ره پزیشكییه‌كانی بكاته‌وه گوێی و بچێته ریزی سوپا سپی پۆشه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
موخریجی ده‌ڵێت: "ویستم بگه‌ڕێمه‌وه نیشتمان و راسته‌وخۆ بچمه سه‌ر كار، تاجه‌كه‌م دانا و ئاماده‌كاریم كرد و به‌بێ تاجیش هه‌ر جوان ده‌رده‌كه‌وین".
AM:11:51:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 8132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت