ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی نوێی توشبونی كۆرۆنای تۆمار كرد
وێستگه نیوزـ
له‌وكاته‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی مانگی شوباتی رابردوو له ئه‌مریكا ده‌ركه‌وت، ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌خێرایی به‌و وڵاته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه و به‌پێی دوایین ئامار زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته وه‌ك توشبوی ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون.
بەپێی دوایین ئامار تائێستا 400 هەزار و 540 کەس له ئه‌مریكا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا ئەمریکا لە پلەی یەکەم دێت بۆ زۆریی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا، له‌و ژماره‌یه‌ش 12 هەزار و 857 کەس بەهۆی كۆرۆناوه لە ئەمریکا گیانیانلەدەستداوە و 21 هەزار و 711 کەسیش چاکبوونەتەوە.
شاری نیویۆرک زۆرترین ژماره‌ی تێدا تۆماركراوه و ئێستا له‌و شاره 138 هەزار و 836 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و 14 هەزار و 590 کەسیان چاکبوونەتەوە.
هه‌ر لە نیویۆرک 5 هەزار و 489 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش زیاترە لە ژمارەی قوربانییەکانی روداوەکانی 11ی سێپتێمبەر لە نیویۆرک کە 2 هه‌زار و 996 کەس بوون.
AM:09:19:08/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت