بههۆی كۆرۆناوه دهیان هاوڵاتیی گیرخواردوی ئهڵمانیا ناتوانن بگهڕێنهوه
وێستگه نیوزـ
ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق رایگەیاند 180 هاوڵاتی عێراقی کە زۆربەیان بۆ سەردانیکردنی پزیشک و نەخۆشخانە لەوڵاتەن، گیریان خواردوە و داوایان کردوە بگەڕێندرێنەوە بۆ عیراق.
عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد داواکاریی چەند هاوڵاتییەکی عیراقیمان بەدەستگەیشتوە کە لە سەردانیکردنی پزیشک و نەخۆشخانەدا بوون لە ئەڵمانیا و ئێستادا گیریان خواردووە و داوای گەڕانەوە بۆ عیراق دەکەن.
وتیشی: "ژمارهی ئەو هاوڵاتییانەی لەئەڵمانیا گیریان خواردوە نزیکەی 180 هاوڵاتی عیراقین و هانایان بۆ ئێمە هێناوه تا داوا لە حکومەت بکەین بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵات".
AM:09:10:07/04/2020
ئهم بابهته 3208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت