وه‌زیری ناوخۆ نوێترین رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئاشكرا ده‌كات

‌رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر هاوڵاتییان له‌ بڕیاری نوێ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.


ئەمڕۆ دووشەممه‌ 6ی نیسانی 2020، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند: پێش كاتژمێر 12ی ئەم شەو رێككاری نوێ‌ بۆ قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێ‌ت.

روونیشی كردەوە، لە 48 كاتژمێری رابردوو هاوڵاتیان بەتەواوی پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ بوون و "سوپاسیان دەكەین".

وەزیری ناوخۆ وتیشی: "پێشنیازی ئەوە كراوە كە بەپێی كاتژمێره‌كان هاتوچۆ هەبێت و رۆژانە چەند كاتژمێرێك سێكتەرەكان كار بكەن".

دووپاتیشی كردەوە، لە شەشی ئێوارە تا 12ی شەو دەبێت هاوڵاتیان پێگیر بن و رەچاوی ئەوە كراوە كە پێویستی هاوڵاتییان لەماوەی ئەو 18 كاتژمێره‌دا هاتوچۆ دابین بكرێ‌ت.

لەبارەی پرسەكەی كارێزانیش كە 67 كەس بەهۆیەوە تووشی كۆرۆنا بوون وەزیری ناوخۆ گوتی، ئەو خێزانەی پرسەیان داناوە دەبێ‌ لەرێی دادگاوە سزای خۆیان وەربگرن.


PM:06:14:06/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 3576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت