هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر: له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر پزیشكه‌كه‌ی سلێمانی لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر رووداوی تێكهه‌ڵچوونی هێزێكی ئه‌منی و پزیشكێك له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پێكهێندراوه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ، لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین و چاودێریکردنی قەدەغەکردنی هاتووچۆدا (کە داخوازییەکی تەندروستییەو لەپێناوی تەندروستیی هەمووماندا)، ڕووداوێکی نەخوازراو لەنێوان بەڕێزان تیمێکی چاودێریی و پزیشکێکدا؛ روویداوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "لەگەڵ روودانی رووداوەکەدا قایمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی پارێزگای سلێمانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر ده‌ڵێت: "بە فەرمانی دادوەر چوار کەس لە رووداوە نەخوازراوەکەی دوێنێی گوندی بێسەڵمێنی سەر بە قەزای شارەزووردا بەشدارییان کردبوو، دەستگیرکران و رێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
"بەناوی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە؛ وەک هەمیشە سوپاس و ستایشی کەرتی تەندروستی و بەڕێزان پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و هەموو هێزەکانی ناوخۆ‌و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆو بەرگری شارستانی و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و هێزەکانی پێشمەرگەو لیواکانی سکرتاریەت دەکەین، کە لەگەڵ هەموو یەکە کارگێڕیی و دامەزراوە تەندروستیی و ئارامیی و خزمەتگوزاریی و کارگێڕیی و داراییەکاندا، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا"، هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كری وای وتووه.
PM:05:14:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت