15 ساڵ لەمه‌وبه‌ر مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م كورد له‌ مێژووی عیراق بوو به‌ سه‌رۆك كۆمار

‌مام جه‌لال

وێستگه‌ نیوز ـ

بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی 6ی نیسان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئەمڕۆ 15 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ھەڵبژادنی مام جەلال، وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لە مێژووی عیراقدا.


بافڵ تاڵه‌بانی، له‌و په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت: "6ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بە سیاسەتی حەکیمانەی چەپکە گوڵەکەی مام و بوژاندنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانەتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عیراقییەکان".

ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌: "ئەمڕۆ کە 15 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ھەڵبژادنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لە مێژووی عیراقدا، کە وەک یەکەم پێشمەرگەش لەشاخەوە چووە سەرۆکایەتی و بەدورنماو بیروباوەڕی شۆڕشگێری خەباتی گەیاندە کەناری ئارام و قۆناغێکی نوێی حکومڕانی لە ھەرێم و عیراق ھێنایە ئاراوە".

"ئێمەی ھەڵگری مەشخەڵەکەی ھەڤاڵ مام جەلال ئەرکمانە ھەموو تواناکان یەکبخەین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە سەختەدا و زیاتر پابەندبین بەرێنمایی و رێکارە تەندروستییەکانەوە لەپێناو سەلامەتی ھەموولایەک، ئەگەر چی بەرچاوڕوونم لە خراپی دۆخی گوزەرانی خەڵک و خەمەکانیان، بەڵام دەبێت پێکەوە لەخەمی ئاسایکردنەوەی ژیانی رۆژانەمان بین، دڵنیاشبن ئێمە خزمەتکار دەبین و لەخەمی زیاتری خەڵکدا ھەموو تواناکان دەخەینە کار"، بافڵ تاڵه‌بانی وای نووسیوه‌.

مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق له‌ 6ی نیسانی 2005دا وه‌ك یه‌كه‌م كورد له‌ مێژووی عیراقدا به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا و ماوه‌ی دوو

له‌ ساڵی 2010 ده‌نگدانی هاوڵاتیان له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌چو، كه‌ تێیدا 6281 كه‌س خۆیان كاندید كردبو له‌ نێوانیشیاندا 1813 ژن هه‌بون و 325 كه‌س ده‌بو ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ جارێكی تر مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و تا ساڵی 2014 ، مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو.
 
مام جەلال هەشت ساڵ لەمەوبەر و لە شەوی 17-12-2012 دا لە بەغدای پایتەخت توشی  جەڵتەی مێشک بو، بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراو دواتر رەوانەی ئەڵمانیا کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، دوای پێنج ساڵ لە 3-10-2017 مام جه‌لال له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

هــ. ر


PM:04:58:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 6424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت