مه‌لا نادر له باره‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیر كردنی روونكردنه‌وه ده‌دات
مه‌لا نادر
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی مه‌لا نارد، له لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه و ناوبراویش له رێگه‌ی ماڵپه‌ری وێستگه نیوزه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به تۆمه‌تی دروستكردنی ترس و دڵه راوكێ له‌ناو خه‌ڵكیدا، له لایه‌ن داواكاریی گشتییه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مه‌لا نادر، مامۆستا‌و كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی تۆمار كرابێت و ده‌ستگیر كرابێت.
لای خۆیه‌وه مه‌لا نادر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا هیچ بڕیارێكی به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدایه.
له باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و زۆرێك له خه‌ڵكیشی ترساند، مه‌لا نادر وتی: "من ته‌نها خه‌ڵكم ئاگادار كردووه‌ته‌وه نه‌ك ترساندن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خۆی بپارێزێت و له ماڵه‌كانیان بمێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له باره‌ی رژاندنی گازه ژه‌هراویه‌كه‌وه باسم كردبوو، سه‌رۆكی چینیش باسی كردبوو، پاشان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هۆشداری له‌و جۆره بڵاوكرابوه‌وه".
راشیگه‌یاند: هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ته‌نها له فه‌یسبوك بینیوه.
چه‌ند رۆژی رابردوو مه‌لا نادر، له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی 48ی كاتژمێرییه‌كه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای له خه‌ڵكی كرد له ماڵه‌كانیان نه‌ڕۆنه ده‌ره‌وه و په‌نجه‌كاره‌نیشیان دابخه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گازێكی ژه‌هراوی ده‌ڕژێت و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتییان ده‌بێت.
هــ. ر
PM:03:04:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 10232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت