وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی راگه‌یاند
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه نیوز ـ
دوای ده‌ركه‌وتنی 41 حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم زه‌نگی مه‌ترسی لێدا.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە.
ئه‌م په‌یامه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی نیسانی 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم 41 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر راگه‌یاند، له‌و رووه‌وه وتی: "توشبووەکان 17 ئافرەت و 15 پیاو و نۆ منداڵن بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووكن".
راشیگەیاند، "ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی (کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن و دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا 277 کەس لە هەرێمدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 87 حاڵەتی چاکبوونەتەوە.
هــ. ر
PM:01:15:06/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 10380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت