وهزارهتی تهندروستی ههرێم: 41 حاڵهتی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له ههولێر راگهیهندرا
فۆتۆ: ئهرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، 41 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا کە زۆربەیان بەرکەوتەی توشبووانی هەردوو پرسەی گەڕەکی کارێزانی هەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "توشبووەکان 17 ئافرەت و 15 پیاو و نۆ منداڵن بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووكن".
راشیگەیاند، "ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی (کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن و دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا 277 کەس لە هەرێمدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 87 حاڵەتی چاکبوونەتەوە.
هــ. ر
PM:12:22:06/04/2020
ئهم بابهته 3964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت