"تا ده‌ستنیشانكردنی رێكاری نوێ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وام ده‌بێت"

‌هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، تا راگەیاندنی ڕێکاری نوێ، قەدەغەی هاتوچۆ بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی‌ بەوەکردووە، "ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیازەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە و بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان، بۆیه‌ تا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتوچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت".

بەپێی بڕیاری‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ دەبوو تا 12ی‌ نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2020، قەدەغەی‌ هاتوچۆی‌ تەواوەتی‌ بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا رێکارەکانی‌ دوای‌ 48 کاتژمێرییەکە ئامادەنەکراوە و بەوهۆیەشەوە قەدەغەی‌ هاتوچۆی‌ تەواوەتی‌ بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی‌ هەینی 3ی‌ نیسانی‌ 2020، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر، هەموو جۆرە هاتوچۆیەک لە هەرێم قەدەغەکرا و سەرجەم مارکێت و نانەواخانە و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون داخران، چەندین پێشنیازیش کراون بۆ رێکارەکانی‌ کردنەوەی‌ ئەو شوێنانە لەدوای‌ کۆتاییهاتنی‌ ئەو قەدەغەیەی‌ هاتوچۆیە.

هــ. ر


AM:11:48:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 12860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو